Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تیروپشکی وەرزی نوێی خولی ئیتاڵی راکێشرا

په‌یام - وه‌رزش 

تیروپشکی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی ئیتاڵی راکێشرا و لە هەفتەی نۆی خولەکەشدا هەردوو یانەی ئەیسی میلان و ئینتەرمیلان لە دێربی میلانۆدا رووبەرووی یەکدەبنەوە.

لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بە ئامادەبوونی نوێنەری هەر 20ی یانە پلە یەکەکەی ئیتاڵیا، تیروپشک بۆ یارییەکانی وەرزی داهاتووی خولی ئیتاڵی راکێشرا و لە یەکەم هەفتەی خولەکەشدا هەر دوو یانەی لازیۆ و ناپۆلی لەسەر یاریگای ئۆلۆمپیکۆ رووبەرووی یەکدەبنەوە، لە گرنگترین یاریشدا هەردوو یانەی ئینتەرمیلان و ئەیسی میلان لە دێربی میلانۆ و لە هەفتەی نۆدا لەسەر یاریگای جۆزێپی میانزایی تایبەت بە ئینتەر رووبەرووی یەکدەبنەوە.

لەهەفتەی 15شدا هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و ئینتەرمیلان بەریەک دەکەون.

جێی ئاماژەیە یاریەکانی ئەم وەرزەی کاڵچۆ لە 19ی مانگی داهاتوو دەستپێدەکات لە 26ی مانگی پێنجی ساڵی داهاتوو کۆتا هەفتە و کۆتا یاری ئەنجام دەدرێت.

922 جار خوێندراوەتەوە
26/07/2018

بابەتی زیاتر