Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سه‌ر قه‌شه‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ زمانی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان توركیا و ئه‌مریكا


په‌یام 

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە ئەگەر ئاندرێو کرایگ برونسۆن ئازاد نەکرێ کە قەشەیەکی ئەمریکییە و لەلایەن تورکیا بە تۆمەتی سیخوری بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەستگیر کراوە، ئەوا سزای قورس بەسەر تورکیادا دەسەپێنن. 

ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووه‌:"ئەمریکا بەھۆی دەستگیرکردنی قەشە ئاندرێو برونسۆن کە پاوێکی کریستیانی گەورە و باوکی خێزانێکی شاھانەیە، ئەوا سزای قورس بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت. پێویستە ئەم پیاوە باوەڕدارە بێ تاوانە دەستبەجێ رزگار بکرێ". 

لای خۆشییه‌وه‌ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پێنس رایگەیاندبوو: "ئەگەر تورکیا دەستبەجێ قەشە ئاندرێو برونسۆن ئازاد نەکات و رەوانەی ماڵەکەی خۆی لە ئەمریکا نەکات ئەوا ئەمریکا تا رزگارکردنی ئەو پیاوە باوەڕدارە بێ تاوانە گەماڕۆی گرنگ بەسەر تورکیا دەسەپێنێت". 

لە بەرامبەر ئەمەش وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی ھەڕەشەی ئەمریکا بە سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: "ھیچ کەسێک ناتوانێ ھیچ شتێک بەسەر تورکیادا بسەپێنێت. رێگە بە ھەڕەشەی ھیچ کەسێک نادەین". 

581 جار خوێندراوەتەوە
27/07/2018

بابەتی زیاتر