Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. ژنه‌ چالاكوانێكی سوید بۆ رێگه‌گرتن له‌ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رێك فڕۆكه‌یه‌كی راگرت


په‌یام 

چالاكوانێكی مافی مرۆڤ له‌ سوید بۆ رێگریكردن له‌ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رێكی ئه‌فغانستانی نه‌یهێشت فڕۆكه‌یه‌ك بكه‌وێته‌ جوڵه‌ دوای 15 خوله‌كیش په‌نابه‌ره‌كه‌ له‌ فڕۆكه‌كه‌ ده‌هێننه‌ خواره‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی بی بی سی رایگه‌یاند ئه‌لین ئه‌رسۆنی قوتابی زانكۆ به‌ رێگایه‌كی سه‌یر ناڕه‌زایه‌تی دژی سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران و بلیتی هه‌مان گه‌شت و هه‌مان ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی بڕی كه‌ بڕیاربوو په‌نابه‌رێكی ئه‌فغانستانی پێدا بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی.

ئه‌رسۆن دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێته‌ ناو فڕۆكه‌كه‌ له‌ په‌یژه‌كانی ناو فڕۆكه‌كه‌ به‌ پێوه راده‌وه‌ستێ و رایده‌گه‌یه‌نێ كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ نه‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ ناچێت له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی دابنیشێت و له‌ رێگای فه‌یسبوكه‌وه‌ په‌خشی راسته‌وخۆی ئه‌و چالاكییه‌ تاكه‌كه‌سیه‌یشی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێ  فڕۆكه‌وانه‌كه‌ مافی جوڵه‌پێكردنی فڕۆكه‌كه‌ی نییه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ تاكو ئه‌و په‌نابه‌ره‌ نه‌هێندرێته‌ خواره‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ چالاكییه‌كه‌ی.

هه‌رچه‌ند ئه‌م چالاكییه‌ توڕه‌یی تیمی فڕۆكه‌وانی و ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌شتیارانی لێكه‌وته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام بوو له‌ چالاكییه‌كه‌ی و په‌خشی چالاكییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوكه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ و نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌سیش سه‌یریان كرد. 

ئه‌و كچه‌ چالاكوانه‌ ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ دانانی ئه‌فغانستان وه‌ك وڵاتێكی ئه‌من له‌لایه‌ن سویده‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و له‌وانه‌یه‌ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یدا بكوژرێت.

دوای نزیكه‌ی ١٥ خوله‌ك له‌ چالاكییه‌كه‌ فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌كه‌ بڕیاری دا په‌نابه‌ره‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ بهێندرێته‌ خواره‌وه‌.

لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی و رێوشوێنی یاساییش به‌رامبه‌ر ئه‌رسۆن ده‌گیرێته‌ به‌ر به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌ رێنماییه‌كانی فڕۆكه‌وانه‌كه‌.

2565 جار خوێندراوەتەوە
27/07/2018

بابەتی زیاتر