Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌یام ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ر و بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ئاشكرا ده‌كات


په‌یام 

ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی له‌سه‌رزاری مونیف حه‌واس سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار 1068 فه‌رمانبه‌ری هه‌یه‌و بوودجه‌ی ئه‌مساڵی 46 ملیۆن دۆلاره‌.

سه‌باره‌ت به‌یاسای مووچه‌و ئیمتیازاتی په‌رله‌مانتاران مونیف ئاشكرایكرد، مانگی ئازاری‌ ئه‌مساڵ پڕۆژه‌ یاساكه‌یان به‌داڕشتنه‌وه‌ی ئێستای پێگه‌یشتوه‌و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ تێبینیه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر نووسیوه‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌یان ناردۆته‌وه‌ په‌رله‌مان بێئه‌وه‌ی‌ سه‌رۆككۆمار واژۆی‌ له‌سه‌ر بكات" وتیشی‌ پڕۆژه‌كه‌ هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی زۆری‌ تێدایه‌و ماف و ئیمتیازاتی‌ زۆری‌ بۆ په‌رله‌مانتاران له‌خۆگرتووه‌.

مونیف ڕاشیگه‌یاند به‌پێی یاسای خانه‌نشینی عێراق كه‌ ساڵی 2014 په‌رله‌مان په‌سه‌ندی‌ كردووه‌، خانه‌نشینی و ئیمتیازانی غازی عه‌جیل یاوه‌ر سه‌رۆككۆماری پێشووتری عێراق بڕدراوه‌، له‌كاتێكدا هێشتا خۆی له‌ژیاندا ماوه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ مایكڵ ڕۆبن نوسه‌رو توێژه‌ری ئه‌مریكی ئاشكرایكرد ته‌نها له‌ساڵی ڕابردوودا حكومه‌تی عێراق 43 ملیۆن دۆلاری بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ته‌رخانكردووه‌، به‌ڵام دیارنیه‌ پاره‌كه‌ چۆن خه‌رجكراوه‌.

1031 جار خوێندراوەتەوە
27/07/2018

بابەتی زیاتر