Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌ڕه‌نسا.. رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە گیان لەدەستدانی چوار كه‌سی لێکەوتەوە


په‌یام 

له‌ ئاكامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ته‌لارێكی ١٨ نهۆمی له‌ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی ئاوبه‌رڤیللیه‌رس, نزیك پاریس چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نۆی دیكه‌ش بریندار بوون. 

میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا بڵاویان کردەوە سه‌ره‌تا ئاگره‌كه‌ له‌ نهۆمی ١٧ه‌مینی ته‌لاره‌كه‌ كه‌وتووەته‌وه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بۆ نهۆمه‌كانی دیكه‌ ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌. 

دوای سێ كاتژمێر له‌ هه‌وڵی چڕوپڕی نزیكه‌ی ١٠٠ كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه‌، تواندرا ئاگره‌كه‌ دابمركێندرێته‌وه‌. 

له‌ ئاكامی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌دا ژنێك و سێ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و نۆ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. 

دانیشتووانی دیكه‌ی ته‌لاره‌كه‌ ئه‌مشه‌ویان له‌ هۆڵه‌ وه‌رزشییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ڕێ كرد. 

لایەنە پەیوەندارەکان دەستیان کردووە بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و تاوەکو ئێستا هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ نه‌زاندراوه‌. 

537 جار خوێندراوەتەوە
27/07/2018

بابەتی زیاتر