Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌رجه‌عی‌ باڵای‌ شیعه‌كان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای‌ ماف و ئیمتیازاتی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كات


په‌یام 

مه‌رجه‌عی‌ باڵای‌ شیعه‌كان داوا له‌حكومه‌تی‌ داهاتووی‌ عێراق ده‌كات یاسای‌ ماف و ئیمتیازاتی‌ په‌رله‌مانتاران هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

مه‌رجه‌عی‌ باڵای‌ شیعه‌كانی‌ عێراق داوا له‌ حكومه‌تی‌ داهاتووی‌ به‌غدا ده‌كات یاسای‌ ماف و ئیمتیازاتی‌ په‌رله‌مانتاران هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌" كه‌خوولی‌ پێشووی‌ په‌رله‌مان به‌شیوه‌یه‌كی‌ نهێنی‌ په‌سه‌ندی‌ كردووه‌و ئیمتیازاتی‌ زۆری‌ بۆ په‌رله‌مانتاران له‌خۆگرتووه‌.

مه‌رجه‌عی‌ شیعه‌كان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداری‌ ده‌داته‌ به‌رپرسانی‌ سیاسی‌ عێراق له‌مه‌ترسی‌ له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رچوونی‌ دۆخی‌ ئه‌منی‌ عێراق، له‌ئه‌گه‌ری‌ وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی‌ داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران، هاوكات داوای‌ له‌خۆپیشانده‌رانیش كردووه‌ له‌ ئه‌گه‌ری‌ به‌رده‌وامی‌ بێده‌نگی‌ حكومه‌ت له‌ئاست داواكاریه‌كانیان، شێوازی‌ ده‌ربڕینی‌ نیگه‌رانیه‌كانیان بگۆڕن.

له‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا مه‌رجه‌عی‌ باڵای‌ شیعه‌كان داوایكردووه‌ له‌نزیكترین واده‌دا حكومه‌ت پێكبێت، به‌جۆرێك سه‌رۆكێكی‌ به‌هێزو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ بكات و به‌په‌له‌ دواكاری‌ خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ‌ بكات، ده‌شڵێت پێشتر داوامان كردووه‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دادگه‌ری‌ تێدابێت و كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیش سه‌ربه‌خۆ بێت.

440 جار خوێندراوەتەوە
27/07/2018

بابەتی زیاتر