Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خۆپیشاندان له‌ به‌شێك له‌ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق ده‌ستی پێكرده‌وه‌


په‌یام 

ئه‌مڕۆ هه‌زاران عێراقی له‌ به‌شێك له‌ شاره‌كانی‌ باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌، كاره‌با، هه‌لی كار، نه‌هێشتنی هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی.

نزیكه‌ی 20 رۆژه‌ خۆپیشاندان له‌شاری به‌سره‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و به‌ وته‌ی‌ هاولاَتیان تاوه‌كو ئێستا داواكارییه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێنه‌كراوه‌، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره‌ش ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك گه‌یشتبێته‌ شاره‌كه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاره‌با له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره‌ له‌باره‌ی ناره‌زاییه‌كانه‌وه‌ وتی جه‌ماوه‌ری به‌سره‌ هێشتا فشار له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ن چونكه‌ ده‌زانن‌ هه‌موو به‌ڵێنه‌كانی ته‌نیا قسه‌یه‌ و هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كیش له‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ته‌رخانیكردوه‌ نه‌گه‌ییشتوه‌ته‌ به‌سره‌.

سه‌باره‌ت به‌داواكاری پێكهێنانی هه‌رێمێك له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌سره‌ وتی  ره‌وشی ئێستا رێگه‌ ده‌دات جارێكی دیكه‌ ئه‌و پرسه‌ بوروژێندرێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی دوای واژۆكردنی داواكارییه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا.

تاوه‌كو ئێستا له‌ئه‌نجامی خۆپیشاندانی‌ هاولاَتیانی‌ عێراقی 18 كه‌س كوژراون و زیاتر له‌ 600 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، سه‌ره‌ڕای ده‌ستگیركردنی سه‌دان خۆپیشانده‌ر.

590 جار خوێندراوەتەوە
27/07/2018

بابەتی زیاتر