Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی: داواكارییه‌كانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین


په‌یام 

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانی‌ مه‌رجه‌عی‌ باڵای‌ شیعه‌كان پێشتر له‌به‌رچاوگیراون، وتیشی‌ هه‌رزوو وه‌ڵامی‌ داواكاری‌ خۆپیشانده‌رانمان داوه‌ته‌وه‌ به‌پێی‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵات و توانا داراییه‌ی‌ له‌به‌رده‌ستدا بووه‌.

عه‌بادی‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ نووسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ وه‌ك نه‌خشه‌ ڕێگای‌ داهاتووی‌ عێراق مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی‌ مه‌رجه‌عی‌ باڵادا ده‌كه‌ین و به‌هۆكاری‌ سه‌قامگیری‌ ئاسایش و پێشكه‌وتنی‌ عێراقی‌ ده‌زانین.

به‌یاننامه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق دوای‌ چه‌ند كاتژمێرێك دێت له‌ ڕاسپارده‌كانی‌ مه‌رجه‌عی‌ باڵای‌ شیعه‌كان كه‌ له‌سه‌رزاری‌ عه‌بدولمه‌هدی‌ كه‌ربه‌لائی نوێنه‌ری‌ مه‌رجه‌عیه‌تی‌ باڵا له‌ كه‌ربه‌لا ئاراسته‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ كردو تێیدا داوای‌ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران و په‌له‌كردن له‌پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ كرد.

494 جار خوێندراوەتەوە
27/07/2018

بابەتی زیاتر