Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ به‌سره‌ گه‌رمترین شاری جیهان بووه‌


په‌یام 

شاری به‌سره‌ی باشوری عێراق به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆماركرد و 50 پله‌ی تێپه‌راند.

وێستگه‌ی (بلاسیرفلی) له‌ ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ئه‌مریكا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ چاودێریكردنی پله‌ی گه‌رما خشته‌ی به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای له‌سه‌ر شاره‌كانی جیهان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

وێستگه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاری به‌سره‌ له‌باشوری عێراق پله‌ی یه‌كه‌م بووه‌ و په‌نجا و پۆینت دوو  پله‌ی سیلیزی تۆماركردوه‌.

ئه‌و وێسته‌گه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌ شاری دیزفولی ئێران بووه‌ته‌ دووه‌م به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای سه‌ر ئاستی جیهانی تۆماكردوه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه‌ پله‌كه‌ی چل و نۆ و پۆینت پێنج پله‌ی سیلیزی بووه‌.

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ شه‌پۆلێكی گه‌رما ڕوی له‌ جیهان كردووه‌ و له‌چه‌ند وڵاتیكیش چه‌ندین كه‌س به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

1877 جار خوێندراوەتەوە
27/07/2018

بابەتی زیاتر