Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای جوله‌كه‌ دوای نوێژی هه‌ینی هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا


په‌یام 

دوای نوێژی هه‌ینی‌ سوپای جوله‌كه‌ هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر نوێژخوێنانی‌ مزگه‌وتی‌ ئه‌قسا و به‌ بۆمبی ده‌نگی و گازی فرمێسكرێژ بلاَوه‌ی‌ به‌ نوێژخوێنان كرد.

به‌پێی وته‌ی شاهێدحاڵه‌ته‌كان پۆلیسی سوپای جوله‌كه‌ نوێژخوێنانی له‌ گۆڕه‌پانی مزگه‌وته‌ گه‌ماورۆ داوه‌ و ده‌رگاكانی به‌ڕووی نوێژخوێناندا داخستووه‌ و دوای نوێژی هه‌ینی به‌ گازی فرمێسكڕێژ و بۆمبی ده‌نگی په‌لاماری نوێژخوێنانیان داوه‌.

هاوكات فیراد دبس به‌رپرسی راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ئه‌وقافی ئیسلامی له‌ قودس، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ به‌هۆی په‌لاماره‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا، ژماره‌یه‌ك نوێژخوێن برینداربوون.

فیراد دبس جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌، له‌كاتی ده‌رچوونی نوێژخوێنان له‌ مزگه‌وتی ئه‌قسا، پۆلیسی ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك نوێژخوێنی ده‌ستگیركردووه‌.

پۆلیسی ئیسرائیل دوای هێرشكردنه‌ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا، ته‌واوی ده‌رگاكانی مزگه‌وته‌كه‌ی داخست و به‌م هۆیه‌وه‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌نێوان پۆلیسی ئیسرائیل و نوێژخوێنان روویداوه‌. 

617 جار خوێندراوەتەوە
27/07/2018

بابەتی زیاتر