Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌یس بووك دووچاری گه‌وره‌ترین زیان بووه‌ته‌وه‌


په‌یام 

كۆمپانیای فه‌یسبووك دووچاری گه‌وره‌ترین زیان ده‌بێت و له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند كاتژمێرێكدا به‌شێك له‌ سه‌رمایه‌كه‌ی له‌ ده‌ستده‌دات.

زیانه‌كان دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ نه‌رێنییه‌كانی كۆمپانیاكه‌ تۆماركراون ئاشكراكراوه‌ فه‌یسبوك گه‌شه‌ی كه‌متری كردبوو به‌راورد به‌ پێشبینییه‌كان له‌باره‌ی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌.

ئاژانسی بلومبێرگ رایگه‌یاند، هه‌ڵه‌ی پێشبینییه‌كان كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیی كرده‌ سه‌ر پشكه‌كانی فه‌یسبووك و نزیكه‌ی 130 ملیار دۆلار زیانی به‌ كۆمپانیاكه‌ گه‌یاندووه‌.

 مارك زۆكه‌ربێرگ دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی‌ فه‌یسبووك نزیكه‌ی 20 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواری سه‌رمایه‌كه‌ی.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان داهاتی مارك زۆكه‌ربێرگ له‌ 82 ملیار و 200 ملیۆن دۆلاره‌وه‌ بۆ 63 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار دابه‌زیوه‌.

هاوكات پشكه‌كانی كۆمپانیای‌ فه‌یسبووكیش بۆ 173 ملیار و 730 ملیۆن دۆلار دابه‌زی له‌كاتێكدا ئه‌مساڵ به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا 23 و پۆینت دوو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی بوو.

655 جار خوێندراوەتەوە
27/07/2018

بابەتی زیاتر