Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‌پۆلیسی راپه‌ڕین: بكوژێك ده‌ستگیر كرا


په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانیان له‌ قه‌ڵادزێ ئه‌و پیاوه‌یان ده‌ستگیركرد كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ به‌ بۆری‌ كوشت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیان له‌ فه‌یس بووك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه‌ "سه‌عات 7:30 ده‌قیقه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردوو مه‌فره‌زه‌یه‌كی هاوبه‌شی پۆلیس كه‌ پێك هاتبوون له‌ بنكه‌كانی نه‌هێشتنی تاوان و پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر و بنكه‌ی ڕاپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكیان به‌ ناوی ( خ . ح . أ ) له‌دایكبووی ساڵی 1979 پیشه‌ی كاسب ده‌ستگیر كرد".

پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی".

ئاماژه‌شی‌  به‌وه‌دا كه‌ "له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا و به‌ وته‌ی خۆی به‌ هۆی كێشه‌ی نێوانیان دوای ئه‌شكه‌نجه‌دانی به‌ بۆری كوشتوویه‌تی".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌رٍِوو كه‌ "رۆژی 2017/5/31 له‌ قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین ته‌رمی ژنێك به‌ناوی (ك. ح. خ) له‌دایكبووی ساڵی 1981 پیشه‌ی ژنی ماڵ گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و پاش توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌ به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاره‌ و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ش هاوسه‌ره‌كه‌ی رایكرد بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم".

پۆلیسی راپه‌ڕین روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "دوای به‌ ده‌ستهێنانی زانیاری‌ شه‌وی‌ رابردوو 2018/7/27 تۆمه‌تبار له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستگیر كرا".

راشیگه‌یاند كه‌ "به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌ مادده‌ی 406 بكوژه‌كه‌ به‌ند كرا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌".

411 جار خوێندراوەتەوە
28/07/2018

بابەتی زیاتر