Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ ده‌یه‌وێت ناتۆی عه‌ره‌بی دژ به‌ ئێران دروست بكات



دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌وڵی پێكهێنانی هێزێكی عه‌ره‌بی وه‌كو ناتۆ ده‌دات بۆئه‌وه‌ی دژی كۆماری ئیسلامی ئێران بوه‌ستێته‌وه‌.

ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری به‌رپرسانی كۆشكی سپی بڵاویكردۆته‌وه‌، ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هاریكاریه‌كان له‌نێوان چه‌ند وڵاتێك به‌هێزتر بكات به‌تایبه‌تی له‌بابه‌تی سیستمی به‌رگری موشه‌كی و راهێنانی سه‌ربازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و چه‌ندین بابه‌تی تر وه‌كو پشتگیری ئابوری و دیپلۆماسی هه‌رێمی

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت دروستی بكات، كۆپیه‌كی عه‌ره‌بییه‌ له‌ هاوپه‌یمانی "ناتۆ" بۆ هاوپه‌یمانه‌ موسڵمانه‌ سونه‌كانی ئه‌مریكا، كه‌ مه‌به‌ست لێی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئێرانه‌

به‌پێی زانیاریه‌كانی رۆیته‌رز، له‌ئێستادا ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ ناوی "هاوپه‌یمانێتی ستراتیژیی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"ه‌ و ترامپ هیواخواز ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌یه‌وێت بینێت له‌ كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ له‌ واشنتۆن باسی لێبكرێت كه‌ بڕیاره‌ 12 و 13ی مانگی 9 ئه‌نجام بدرێت.

546 جار خوێندراوەتەوە
28/07/2018

بابەتی زیاتر