Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان گۆرانكاری له‌ كورسییه‌كانی په‌رله‌ماندا دروستكردووه‌

په‌یام

جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی ژماره‌یه‌ك پارێزگا، گۆڕانكاریی له‌ كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقدا دروست ده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئاشكرایكرد، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق گۆڕانكاریی له‌ ژماره‌ی كورسیی لایه‌نه‌كان له‌ پارێزگاكانی به‌غدا و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ و كه‌ركوك ده‌كات و ئه‌نجامی (10) كورسیی ده‌گۆڕێت.

به‌پێی زانیاریه‌كان، گۆڕانكارییه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌لیم جبوریی سه‌رۆكی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌ كه‌ كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ته‌نها (4000) ده‌نگی له‌سنوری پارێزگای به‌غدا و له‌سه‌ر لیستی ئیئتیلافی نیشتیمانی عێراق به‌ده‌ستهێنابو.

ئه‌و زانیاریانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر، هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌ سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری ئاشكرای كردبوو سێ كاندیدی به‌هێز هه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تی خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌وانیش ئوسامه‌ نوجێفی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی قه‌رار و سلیم جبوری سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مان و ته‌ڵاڵ زه‌وبه‌عی سه‌رۆكی پێشوی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقن.

3544 جار خوێندراوەتەوە
28/07/2018

بابەتی زیاتر