Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگایه‌كی‌ میسر بڕیاری‌ له‌سێداره‌دانی‌ بۆ 75 سه‌ركرده‌و ئه‌ندامی‌ ئیخوان موسلیمین ده‌ركرد


په‌یام

دادگایه‌كی‌ میسر بڕیاری‌ له‌سێداره‌دانی‌ بۆ 75 سه‌ركرده‌و ئه‌ندامی‌ ئیخوان موسلیمین ده‌ركرد" له‌دۆسیه‌ی‌ مانگرتنی‌ گۆڕه‌پانی‌ ڕابیعه‌ی‌ عه‌ده‌ویدا.

دادگای‌ تاوانه‌كانی‌ قاهیره‌ بڕیاری‌ له‌سێداره‌دانی‌ بۆ 75سه‌ركرده‌و ئه‌ندامی‌ ئیخوان موسلیمین ده‌ركرد، به‌تۆمه‌تی‌ به‌شداریكردن له‌مانگرتنی‌ گۆڕه‌پانی‌ ڕابیعه‌ی‌ عه‌ده‌ویدا كه‌سه‌دان قوربانی‌ لێكه‌وته‌وه‌.
دادگای‌ تاوانه‌كانی‌ قاهیره‌ وه‌ك ڕێوشوێنێكی‌ یاسایی په‌ڕاوی‌ تۆمه‌تباره‌كانی‌ ئاڕاسته‌ی‌ موفتی‌ میسر كردووه‌ تاواژۆ له‌سه‌ر بڕیاری‌ له‌سێداره‌دانه‌كه‌یان بكات، كه‌ له‌ئه‌یلولی‌ ڕابردوودا
بڕیاره‌كه‌یان ده‌رچووه‌.

ڕووداوی‌ هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر مانگرتوانی‌ گۆڕه‌پانی‌ ڕابیعه‌ی‌ عه‌ده‌وی‌ بۆ پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كاتێك هه‌زاران كه‌س له‌ هه‌وادارانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئیخوان موسلیمین له‌گۆڕه‌پانی‌ ڕابیعه‌ی‌ عه‌ده‌وی‌ له‌قاهیره‌ مانگرتنیان ڕاگه‌یاند، به‌هۆی‌ له‌سه‌ركارلادانی‌ محه‌مه‌د مورسی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌وكاتی‌ میسر، به‌ڵام دوای‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌لایه‌ن سوپای‌ میسره‌وه‌ كۆتایی به‌و مانگرتنه‌ هێنراو سه‌دان لایه‌نگری‌ ئیخوانیش به‌وهۆیه‌وه‌ كوژران و ده‌ستگیركران.

1444 جار خوێندراوەتەوە
28/07/2018

بابەتی زیاتر