Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی كۆمیسیۆن به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و یاریكردن به‌ ئه‌نجامه‌كان؛ له‌كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه‌


په‌یام

ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌تۆمه‌تی‌ پێشێلكاری و گه‌نده‌ڵی دارایی و یاریكردن به‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه‌.

دادوه‌ر له‌یس جه‌بر، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دوورخرانه‌وه‌ و به‌رپرسی نووسینگه‌كانی كۆمیسیۆن له‌ كه‌ركووك، سه‌ڵاحه‌ددین، ئه‌نبار و وڵاتی توركیا ده‌درێنه‌ دادگا.

به‌ وته‌ی‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر راسپارده‌كانیان ده‌ربڕیوه‌ و به‌رپرسی نووسینگه‌كانی كۆمیسیۆن له‌ كه‌ركووك، سه‌ڵاحه‌ددین، ئه‌نبار، ئوردن و توركیا ده‌درێنه‌ دادگا.

وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق وتیشی به‌رپرسی ئه‌و نووسینگانه‌ تۆمه‌تبارن به‌ پێشێلكاری، گه‌نده‌ڵی دارایی و یاریكردن به‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن

531 جار خوێندراوەتەوە
28/07/2018

بابەتی زیاتر