Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مۆدریچ ماوەی پشووەکەی کەم دەکاتەوە

په‌یام - وه‌رزش

لۆکا مۆدریچی کرواتی بەهۆی نزیکبوونەوەی یاری سۆپەری ئەوروپی و بەدەستهێنانی دوو دەستکەوت ئامادەیە ماوەی پشووەکەی کەم بکاتەوە و بە زووی بۆ مەشقەکانی ریاڵ مەدرید بگەرێتەوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئەوەی بڵاوکردۆتەوە، لۆکا مۆدریچ دەیەوێت هەفتەیەک پێش دەستێکردنی جامی سۆپەری ئەوروپی بۆ مەشقەکانی ریاڵ مەدرید بگەرێتەوە، ئەمە لە کاتێکدا ماوەی پشووەکەی مۆدریچ 12ی مانگی داهاتوو کۆتایی دێت واتا تەنیا سێ رۆژ پێش یارییەکە، ئەمە بریارەی مۆدریچ لە پێناوە ئەوەیەدا تا ئەوەی لە یەکەم دەستکەوتی وەرزی نوێی لەگەڵ یانەی شاهانە  دانەبڕێت و جێدەستی دیار بێت، پاشان ئامادەنەبوونی کاپتنەکەت کرواتیا لەم یارییەدا کاریگەری لەسەر کێبرکێ کردنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی دەبێت.

جێی ئاماژەیە ئەم وەرزە مۆدریچ زۆر هیلاک دەردەکەوێت و 43 یاری لەگەڵ ریاڵ مەدرید و 16 یاری لەگەڵ کرواتیا ئەنجام داوە و بە تایبەت حەوت لەو یارییانە لە مۆندیالدا ئەنجامی داون و سێ یاریشیان 120 خولەکی خایاندووە.


783 جار خوێندراوەتەوە
28/07/2018

بابەتی زیاتر