Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نچیلۆتی‌: شانازی به‌ یانه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كات

كارلۆ ئه‌نچیلۆتی‌ راهێنه‌ری‌ ناپۆلی ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌یانه‌كه‌یان گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كاڤانی بكات و بۆ ركابه‌ریه‌كانی‌ وه‌رزی‌ نوێ شانازیشی به‌پێكهاته‌ی‌ ئێستای‌ یانه‌كه‌یه‌وه‌ كرد.

له‌میانه‌ی‌ لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی‌ فۆتبۆڵ ئیتاڵیا ئه‌نچیلۆتی‌ راهێنه‌ری‌ ناپۆلی وتی‌: ئه‌وه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ كاڤانیه‌وه‌ ده‌وترێت ته‌نها هه‌واڵی رۆژنامه‌كانه‌و یانه‌كه‌مان هیچ هه‌وڵێك بۆ گێرانه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ نادات.

هه‌روه‌ها ئه‌نچیلۆتی‌ رازیبونی‌ خۆی‌ له‌پێكهاته‌ی‌ تیپه‌كه‌ی‌ نیشانداو پێشیوابوو له‌گه‌ڵ گه‌رانه‌وه‌ی‌ درایس مێرتێنزی‌ به‌لجیكی‌ تیپه‌كه‌ی‌ ته‌واو ئاماده‌ ده‌بێت بۆ ركابه‌ریه‌كانی‌ وه‌رزی‌ نوێ.

له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌شیدا ئه‌نچیلۆتی‌ رایگه‌یاند كه‌پاش كۆتایهێنان به‌ئاماده‌كاریه‌كانیان به‌پێی پێویست گرێبه‌ستی‌ نوێ واژو ده‌كه‌ن و گه‌ر پێكهاته‌كه‌شیان بێ كێشه‌ بێت ئه‌وا هیچ گرێبه‌ستێكی‌ نوێ ئه‌نجام ناده‌ن.

709 جار خوێندراوەتەوە
28/07/2018

بابەتی زیاتر