Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆدرێگز داهاتووی خۆی یەکلایکردەوە

په‌یام - وه‌رزش

خامیس رۆدرێگزی کۆڵۆمبی داهاتووی خۆی یەکلایکردەوە و مانەوەی لە ریزەکانی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی راگەیاند.

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رۆدرێگز سەبارەتە بە داهاتووی وتی: پروپاگەندەیەکی زۆر سەبارەت بە داهاتووم دروست ببوو، بەڵام من لەگەڵ بایرن میونخ تەواو دڵخۆشم و مانەوەم لەو یانەیە بریاری کۆتاییمە لە ئێستادا.

لە درێژەی قسەکانیدا یاریزانە کۆلۆمبییەکە ئاماژەی بەوەکرد دەیەوێت نازناوی زیاتر لەگەڵ یانە باڤارییەکە بەدەستبهێنیت.

لە کۆتایشدا جارێکی دیکە خامیس رۆدرێگز دڵخۆشی خۆی لەگەڵ یانەی بایرن میونخ دووپاتکردەوە و راشیگەیاند وەرزی یەکەم ئەزموونێکی باشی لە خولی ئەڵمانی بەدەستهێناوە.

جێی ئاماژەیە هاوینی رابردوو بە خواستن و بۆ ماوەی دوو وەرز خامیس رۆدرێگز لە یانەی ریاڵ مەدریدەوە رووی لە یانەی بایرن میونخ کرد.

1086 جار خوێندراوەتەوە
28/07/2018

بابەتی زیاتر