Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆما نزیکە تۆڵە لە بەرشەلۆنە بکاتەوە

په‌یام - وه‌رزش

یانەی رۆمای ئیتاڵی نزیکە لەوەی تۆڵەی ڕفاندنی ماڵکۆم لە یانەی بەرشەلۆنە بکاتەوە و ستیڤن نیزۆنزی لە چنگی ئەو یانەکە دەربکات و بۆ یاریگای ئۆڵۆمپیکۆی بگوازێتەوە.

پێگەی کاڵچۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی ئەوەی ئاشکرا کردووە، مۆنۆچی بەرێوبەری وەرزشی یانەی رۆما لەگەڵ ستیڤن نیزۆنزی یاریزانی هێڵی ناوەند فەرەنسا و یانەی ئیشبیلییەی ئیسپانی گەیشتۆتە رێککەوتنی کۆتایی و یاریزانەکە رەزامەندی لەسەر گرێبەستەکەیە یانەی ئیتاڵییەکە نیشان داوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکردووە گواستنەوەی نیزۆنزی بۆ ریزی گورگەکانی ئیتاڵیا نزیکەی 25 ملیۆن یۆرۆ دەکەوێت، هەرچەندە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نیزۆنزی تەنیا 40 ملیۆن یۆرۆیەوە یانەی بەرشەلۆنە ئاسان دەتوانێت ئەو یاریزانەش بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بەڵام پەیوەندی بەهێزی مۆنۆجی کە ساڵانێک بەرێوبەری وەرزشی ئیشبیلییە بووە وا دەکات یاریزانەکە لە یانەی ئیتاڵییەکەوە نزیکتر بێت و رۆما بتوانێت تۆڵەی مالكۆم لە یانەی بەرشەلۆنە بکاتەوە.

1475 جار خوێندراوەتەوە
28/07/2018

بابەتی زیاتر