Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی ئێران سزای زیندانی له‌سه‌ر مه‌هدی كه‌روبی و میرحوسێن موسه‌وی هه‌ڵگرت


په‌یام

ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بڕیاری هه‌ڵگرتنی سزای زیندانیی نێوماڵی‌ له‌سه‌ر مه‌هدی كه‌ڕوبی و میر حوسێن موسه‌وی سه‌ركرده‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ ئه‌و وڵاته‌ په‌سه‌ند كرد.

حوسێن كه‌ڕوبی، كوڕی مه‌هدی كه‌ڕوبی سه‌ركرده‌ی دیاری‌ ئۆپۆزسیۆنی ئێران، ڕایگه‌یاند "ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بڕیاری هه‌ڵگرتنی سزای زیندانی نێوماڵی بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ باوكی‌ و، هه‌وه‌ها میر حوسێن موسه‌وی و زه‌هرا ڕه‌هنه‌وه‌ردی‌ هاوسه‌ری ده‌ركردووه‌".
كوڕه‌كه‌ی‌ مه‌هدی‌ كه‌ڕوبی‌ به‌ ماڵپه‌ڕی‌ ئینسافنیووزی‌ ئێرانیی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ "سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باوه‌ڕپێكراو پێی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌یدا بڕیاره‌كه‌ی‌ په‌سه‌ند كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بخرێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و، هه‌روه‌ها ئاراسته‌ی‌ ئایه‌تووڵڵا خامنه‌یی‌ ڕابه‌ری‌ باڵای‌ شۆڕشی‌ ئێران كراوه‌ بۆ ده‌ربڕینی‌ بۆچوونی‌ خۆی‌".
ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ی‌ 10 ڕۆژدا خامنه‌یی‌ بۆچوونی‌ خۆی‌ له‌باره‌ی‌ بڕیاره‌كه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران نه‌كات، یاخود بۆچوونێكی‌ ئه‌رێنیی‌ له‌باره‌یه‌وه‌ هه‌بێت، ئه‌وا بڕیاری‌ هه‌ڵگرتنی‌ سزای‌ زیندانیی‌ نێوماڵ له‌سه‌ر كه‌ڕووبی‌ و هه‌روه‌ها مووسه‌وی‌ و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌خرێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
هه‌ریه‌كه‌ له‌ مه‌هدی كه‌ڕوبی و میر حوسێن موسه‌وی كاندیدانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێران، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ 12ی حوزه‌یرانی 2009 له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی‌ و، دواتریش به‌ تۆمه‌تی پشتیوانیكردن له‌ توندووتیژی و خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ سزای زیندانیكردن له‌ناو ماڵه‌كانی‌ خۆیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و، ماوه‌ی‌ نۆ ساڵه‌ ڕێگه‌یان پێ‌ نه‌داون له‌ ماڵه‌كانیان بێنه‌ ده‌ره‌وه‌.


1324 جار خوێندراوەتەوە
29/07/2018

بابەتی زیاتر