Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌وه‌ له‌ كالیفۆرنیا؛ پینج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا


په‌یام

به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیای باشووری رۆژئاوای ئه‌مریكا، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

  توڕی هه‌واڵی بی بی سی بلاَویكرده‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ئاگره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئه‌مریكا كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و، كه‌ تا ئێستا نه‌توانراوه‌ كۆنترۆڵ بكرێت، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ دوانیان منداڵن و یه‌كێكی دیكه‌ش داپیره‌ی منداڵه‌كانه‌و، شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن. 

بی بی سی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد،له‌ئیستادا ئاگره‌كه‌ به‌رده‌وامه‌و، خه‌ریكه‌ بۆ رووبه‌رێكی 200 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ ته‌شه‌نه‌ بكات و تا ئێستاش ته‌نها توانراوه‌ له‌سه‌دا پێنجی كۆنترۆڵ بكرێت.

هاوكات سه‌رچاوه‌ ناوخوییه‌كانی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاندوه‌، زیاتر له‌ سێ هه‌زار و 400 كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه‌ به‌شدارن له‌ هه‌وڵه‌كانی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌و، تا ئێستا زیاتر له‌ 500 بینا و خانوو سووتاون و 37 هه‌زار كه‌سیش بۆ شوێنه‌ پارێزراوه‌كان ده‌ربازكراون. 
 




152 جار خوێندراوەتەوە
29/07/2018

بابەتی زیاتر