Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سێمیۆنی: میسی باشترین یاریزانی جیهانە

په‌یام - وه‌رزش

دیگۆ سێمیۆنی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی سەبارەت بە نامە دەنگییەکەی لە واتیس ئەپ روونکردنەوە دەدات و راشیدەگەیەنێت لیۆنێل میسی باشترینی جیهانە.

لەمیانی لێدوانێکیدا کە رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە دیگۆ سێمیۆنی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نامە دەنگییەكه‌ی لە واتس ئەپ بۆ یاریدەدەرەکەی ناردبوو روونکردنەوە دەدات، لە نامەکەدا سێمیۆنی ئاماژەی بەوەکردبوو کریستیانۆ دەتوانیت لەگەڵ کۆمەڵێک یاریزانی لاوازیشدا ئاستی بەرز نیشان بدات، بەڵام میسی لەگەڵ یاریزانی لاوازدا باش دەرناکەوێت، سه‌باره‌ت به‌وه‌ سێمیۆنی روونکردنەوەی دا و وتی:  بەڵێ راستە من ئەو قسەیەم کردووە بەڵام بۆ دەستنیشانکردنی باشترین یاریزان لە نێوان ئەو دوو یاریزانەدا بە دڵنیاییەوە میسی هەڵدەبژێرم.

لە درێژەی قسەکانیدا راهێنەرەکەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاماژەی بەوەکرد، راستە کریستیانۆ لە رووی جەستەییەوە زۆر بەهێزە بەڵام لەسەر ئاستی تۆپی پێی میسی باشتر دەردەکەوێت.


1013 جار خوێندراوەتەوە
29/07/2018

بابەتی زیاتر