Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌و كچه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌ی‌ له‌سه‌ربازێكی‌ جووله‌كه‌یدا، پاش 7 مانگ گرتن، ئازادكرا

په‌یام

عه‌هد ته‌میمی، ئه‌و كچه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌ی‌ زللـه‌ی‌ له‌ سه‌ربازێكی‌ جووله‌كه‌ دا، پاش 7مانگ له‌ زیندانیكردن له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ ئازادكرا، دوای ئازادكردنیشی‌ دووپاتیكرده‌وه‌: گه‌لی فه‌ڵه‌ستین تا كۆتایی داگیركاری به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ به‌ره‌نگاریی.

عه‌هد ته‌میمیی ته‌مه‌ن 17 ساڵ، ئه‌و كچه‌ بوێره‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌ی‌ كه‌ خاوه‌نی خه‌ڵاتی ئازایه‌تیی حه‌نزه‌ڵه‌یه‌و ماوه‌ی‌ زیاترله‌ 7مانگه‌ له‌گه‌ڵ دایكی‌ له‌لایه‌ن ئیسرائله‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی ئیسرائیله‌وه‌ ئازادكرا.

عه‌هد ته‌میمی و دایكی له‌ ده‌روازه‌ی شارۆچكه‌ی‌ نه‌بی ساڵح سه‌ر به‌ ڕامه‌ڵڵای‌ كه‌ناری خۆرئاوای داگیركراو، ئازادكران و، له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ پێشوازییه‌كی‌ گه‌رمیان لێكرا.  

دواتریش له‌ لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان، عه‌هد ته‌میمی وتی‌ "ده‌ستگیكردن وره‌یان ناڕووخێنێت و، گه‌لی فه‌ڵه‌سین تا كۆتاییهاتنی داگیركاریی ئیسرائیل، له‌ به‌ره‌نگاریی به‌رده‌وام ده‌بێت".

ئه‌و كچه‌ بوێره‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ژنه‌ ده‌ستگیركراوه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌ گرتووخانه‌كانی ئیسرائیل وره‌یان زۆر به‌رزه‌، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌یشی كرد كه‌ پشتیوانییان كردووه‌".

عه‌هد ته‌میمی‌ پاشئه‌وه‌ی‌ له‌ ڕووبوڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ربازێكی‌ ئیسرائلی‌ زللـه‌ی‌ له‌ سه‌ربازه‌كه‌دا، خۆی‌ دایكی‌ له‌ 19ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ڕابردوو له‌گه‌ڵ دایكی‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی جووله‌كه‌وه‌ ده‌ستگیركران، دواتریش وه‌كو سیمبوولی به‌رگریی میللی ئاشتیخوازی فه‌ڵه‌ستینی ناسرا.

1966 جار خوێندراوەتەوە
29/07/2018

بابەتی زیاتر