Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی كه‌ركووك - هه‌ولێر ڕێككه‌وتن

په‌یام

هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی كه‌ركووك - هه‌ولێر گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن و، حكومه‌تی‌ عێراق بۆ زیادكردنی‌ داهاتی‌ خۆی‌ خاڵێكی‌ گومركی‌ له‌ پردێ‌ داده‌نێت.

ئه‌مڕۆ بۆ دووه‌مجار له‌ به‌غدا شاندی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و شاندی‌ حكومه‌تی‌ عێراق سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی‌ ڕێگای‌ نێوان كه‌ركووك - هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ و، به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ردوولا له‌باره‌ی به‌ خێرایی‌ كردنه‌وه‌ی ڕێگاكه‌ ڕێككه‌وتوون.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "بڕیار دراوه‌ به‌ دانانی پردێكی كاتیی ئاسنین له‌ پردێ، تا ئه‌و كاته‌ی‌ پرده‌ كۆنكرێتییه‌كه‌ دروست ده‌كرێته‌وه‌".

هه‌روه‌ها شاندی‌ هه‌رێم و به‌غدا سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ شوێنی پرده‌كه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن، هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ دانانی‌ خاڵێكی‌ گومركی‌ له‌ پردێ كراوه‌، بۆ به‌هێزكردنی جووڵه‌ی ئابووری و زیاتركردنی داهاتی دارایی عێراق.

پاش ڕووداوه‌كانی‌ 16ی‌ ئۆكتۆبه‌ر و كشاندنه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان، پارتی‌ دیموكرات پردی‌ شارۆچكه‌ی‌ پردێی‌ ته‌قانده‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ ئه‌مدواییه‌ی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غداش حكومه‌تی‌ عێراق ڕایگه‌یاندبوو: پێویسته‌ هه‌رێم تێچووی‌ دروستكردنه‌وه‌ی‌ پرده‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

1186 جار خوێندراوەتەوە
29/07/2018

بابەتی زیاتر