Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

م.سه‌لیم شووشكه‌یی سكاڵای له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر تۆماركرد

په‌یام

له‌به‌رانبه‌ر تۆمه‌تباركردنی و ناوزڕاندنیی، مامۆستا سه‌لیم شوشكه‌یی له‌ دادگای سلێمانی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر تۆماركرد.


له‌ دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی، مامۆستا سه‌لیم شووشكه‌یی ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تارق نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر تۆمار كرد.

له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، مامۆستا سه‌لیم شووشكه‌یی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ناوزڕاندن‌و تۆمه‌تباركردنمان به‌ بوونی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ داعش كه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆم و ماڵ‌و منداڵم دروستكردووه‌، ئه‌مڕۆ له‌ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی سكاڵای یاساییم له‌سه‌ر تارق نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر تۆمارد كرد.

هه‌ر له‌و باره‌وه‌ مامۆستا سه‌لیم نووسیویه‌تی: دادوه‌ری به‌ڕێزیش دوای وه‌رگرتنی وته‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بابه‌ته‌كه‌ و گرتنه‌به‌ر ڕێكاره‌ یاساییه‌كان، سكاڵاكه‌ی وه‌رگرت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ خولی پێشووی نوێنه‌رانی عێراق هیواداره‌ تارق نوری ڕێز له‌ یاسا بگرێت‌و له‌ سات‌و كاتی خۆی له‌ به‌رده‌م دادگا ئاماده‌ بێت.

1990 جار خوێندراوەتەوە
29/07/2018

بابەتی زیاتر