Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌رجه‌عییه‌ت گڵۆپی سه‌وزی بۆ هادی عامری هه‌ڵكردووه‌ تا پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران وه‌ربگرێت


په‌یام

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ڕۆژنامه‌یه‌كی‌ سعوودی‌، سیستانی‌ گڵۆپی‌ سه‌وزی‌ بۆ عامری‌ هه‌ڵكردووه‌ تا پۆستی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق وه‌ربگرێت. باڵیۆزی‌ ئێرانیش داوای‌ له‌ مالیكی‌ كردووه‌ هه‌وڵه‌كانی‌ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بخاته‌گه‌ڕ.

ڕۆژنامه‌ی عوككازی سعوودی له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ تایبه‌ته‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق، داوای له‌ نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتیی ده‌وڵه‌تی یاسا كردووه‌ هه‌وڵی‌ جیدی‌ بدات بۆ ئه‌وه‌ی‌ هادی عامری سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانێتیی‌ فه‌تح پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ده‌ست بهێنێت، له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا ده‌ستكه‌وتی‌ نووری مالیكی وه‌رگرتنی‌ پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌بێت".

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ سه‌رچاوه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ عوككاز "باڵیۆزی‌ ئێران به‌ نووری مالیكیی ڕاگه‌یاندووه‌، عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی‌ باڵای‌ شیعه‌كانی‌ عێراق، گڵۆپی سه‌وزی بۆ هادی عامری هه‌ڵكردووه‌ تا پۆستی‌ سه‌رۆكوه‌زیران وه‌ربگرێت".

ڕۆژنامه‌ سعوودییه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "بۆ پۆسته‌كانی‌ سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقیش، چه‌ندین كه‌س له‌ سوننه‌ و كورد له‌لایه‌ن باڵیۆزی‌ ئێرانه‌وه‌ پێشنیار كراون".

نزیكه‌ی‌ سێ‌ مانگه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ئه‌نجام دراوه‌ و، تا ئێستا لایه‌نه‌ براوه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت، سیستانیش داوا له‌ لایه‌نه‌كان ده‌كات په‌له‌ بكه‌ن له‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تدا.

598 جار خوێندراوەتەوە
30/07/2018

بابەتی زیاتر