Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌غدا.. حه‌یده‌ر عه‌بادی و نێچیرڤان بارزانی كۆبوونه‌وه‌

په‌یام

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی‌ نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیری عێراق، ئه‌مرۆ له‌ شاری‌ به‌غدا هه‌ریه‌ك له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم،  كۆبونه‌وه‌و بۆچونیان سه‌باره‌ت به‌ قۆناغی داهاتوو هه‌نگاونان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ لێك نزیك و هاورابوون.


نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆخی سیاسی گشتی عێراق و ژماره‌یه‌ك له‌ دۆسیه‌ی هاوبه‌شی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان كراوه‌.

هه‌روه‌ك جه‌ختیشیان له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبوون له‌ئاڵوگۆڕی بۆچون و گفتوگۆ كردووه‌ته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ كاری نیشتمانیی هاوبه‌ش به‌هێز بكات، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان له‌رابردودا بونه‌هۆی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا.

به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕو بۆچونی هه‌ردولا له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی‌ روبه‌ڕوی وڵات بونه‌ته‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ قۆناغی داهاتوو هه‌نگاونان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ  نزیك بووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ داخوازییه‌كانی گه‌لی عێراق له‌ پشتیوانی ئابوری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و دروستكردنی هه‌لی كار بهێنێته‌دی.

هاوكات هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هه‌رێم ئه‌و ته‌وه‌رانه‌شیان باسكردووه‌ كه‌ ده‌بێته‌هۆی به‌یه‌كگرتوویی مانه‌وه‌ی عێراق.


535 جار خوێندراوەتەوە
30/07/2018

بابەتی زیاتر