Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەرۆکی ناپۆلی هۆکار دوورخستنەوەی سارری ئاشکرا دەکات

په‌یام - وه‌رزش

ئاوریلۆ دی لاورێنستی سەرۆکی یانەی ناپۆلی هۆکاری دوورخستنەوەی ماوریزیۆ سارری لە راهێنەرایەتی یانەکەی ئاشکرا دەکات.


لە میانی لێدوانێکدا کە رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردۆتەوە سەرۆکی ناپۆلی نهێنی دوورخستنەوەی سارری ئاشکرا کرد وتی: لە راستیدا سارری نەیدەویست سوود لە تەواوی یاریزانەکانی یانەکە وەربگرێت، ئەو وەک راهێنەر تەنیا یاری بە 12 بۆ 13 یاریزان دەکرد و پشتی پێدەبەستن، ئەمەش بۆ بردنەوەی نازناو گونجاو نەبوو.

لە درێژەیی قسەکانیدا دی لاورێنتس ئاماژەی بەوە کرد یاریزانیان هەبوو نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبه‌سته‌كه‌ی 60 ملیۆن یۆرۆ بووە بەڵام دەرفەتی یاریکردنی لە لایەن سارریەوە پێ نەدراوە.

جێی ئاماژەیە سەرەڕای ئەوەی نزیکبوو نازناوی خولی ئیتاڵی بباتەوە، بەڵام هاوینی ئەمساڵ سارری لە راهێنەرایەتی یانەی ناپۆلی دوورخرایە و ئەنچێلۆتی لە شوێنی دەستنیشان کرا.

872 جار خوێندراوەتەوە
30/07/2018

بابەتی زیاتر