Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

داوا ده‌كرێت ڕێژه‌ی‌ ژنان له‌ناو حزب‌و په‌رله‌مان‌و پۆسته‌ باڵاكان زیادبكرێت

په‌یام

وه‌فدێكی‌ باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌گای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ پێشوازیانكرد له‌ (كۆبه‌ندی‌ ژنان- ده‌توانن) كه‌ پێكهاتوون له‌ ژنانی‌ حزبه‌ سیاسیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌.


له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا یاداشتێكیان دایه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ تێدا داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن ڕێژه‌ی‌ ژنان  له‌ناو حزبه‌ سیاسیه‌كان و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و پۆسته‌ باڵاكان زیاد بكه‌ن و دۆخی‌ ژنان له‌ په‌راوێزخستنه‌وه‌ بۆ به‌شدارییه‌كی‌ ڕاسته‌قینه‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا بگۆڕن.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوپاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییانكرد كه‌ وه‌ك هێزێكی‌ سیاسیی‌ ئیسلامی‌ ڕێژه‌ی‌ ژنان له‌ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ و ناوه‌ند و ده‌زگا و مه‌ڵبه‌نده‌كاندا ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاون.

له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵ باسی‌ ڕۆڵی‌ ژنانیان كرد له‌ ناو ئۆرگانه‌كان و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ گرنگیدان به‌ ژنان له‌ناو  كۆمه‌ڵی ئیسلامیدا دروشم نه‌بووه‌ و  كۆمه‌ڵ به‌ فیعلی‌ ڕۆڵی‌ به‌ژنان داوه‌ و جێده‌ستیان له‌ سیاسه‌تی‌ كۆمه‌ڵدا دیاره‌.


908 جار خوێندراوەتەوە
30/07/2018

بابەتی زیاتر