Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لەدوو رووداوی تەقەكردندا لە شاری سلێمانی دوو هاوڵاتی بریندار بوون

لەدوورووداوی تەقەكردندا لە شاری سلێمانی دوو هاوڵاتی بریندار بوون و مەفرەزەكانی پۆلیس لە ھەوڵدان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تییان له‌ فه‌یس بووك ئاشكرای كرد: "لەدوو رووداوی تەقەكردندا لەهەردوو گەڕەكی خەبات و ئازادی شاری سلێمانی دوو هاوڵاتی بریندار بوون".

ئه‌وه‌ش ھاتووە: "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و تیمەكانی بەڵگەی تاوان بریندارەكان گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی".

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند: "سەرجەم مەفرەزەكانی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی بەردەوام لەگەڕان و بەدواداچوونن بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارانی تەقەكە،  پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەش بەردەوامە".

667 جار خوێندراوەتەوە
31/07/2018

بابەتی زیاتر