Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نوێترین زانیاری له‌سه‌ر زیانی ئاگره‌كه‌ی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا


په‌یام

به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌ی ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ئه‌مریكا كه‌وتوه‌ته‌وه‌، هه‌شت هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 657 خانووی هاوڵاتیانیش سوتاون.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاستا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌ی هه‌فته‌ی رابردوو كه‌وته‌وه‌و تا ئێستاش كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بۆ هه‌شت كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.
تۆم بۆسێنكۆ، جه‌خی له‌وه‌شكرده‌وه‌ به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌وه‌ ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی رزگاركراون بۆ 50 هه‌زار به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و 657 خانووش سووتاون و 175 خانوی دیكه‌ ش زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاستا باسی له‌وه‌شكرد،  هیچ زانیاریه‌كیان نییه‌ سه‌باره‌ت به‌و حه‌وت كه‌سه‌ی له‌ ئاگره‌كه‌دا ونبوون و فه‌رمانگه‌ی دارستان و به‌رگریی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ش  هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ به‌ به‌شداریی 12 هه‌زار كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

337 جار خوێندراوەتەوە
31/07/2018

بابەتی زیاتر