Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تاڵیبان پشتراستی كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا گفتوگۆیان كردووه‌



په‌یام
به‌رپرسێكی باڵای بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئاشكرای كرد له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌ قه‌ته‌ر ڕاسته‌وخۆ گفتوگۆیانكردووه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی تاڵیبان به‌ بی بی سی ڕاگه‌یاندووه‌: كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ نێوان ئالیس ولس جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و عه‌باس ستانیكزی به‌رپرس مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌ڕێوه‌چووه‌.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی تاڵیبان ئه‌نجامی گفتوگۆكانی به‌ گرنگ ناوبردووه‌ و ئاماژه‌ی ببه‌وه‌شكردووه‌ كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا هیچ به‌رپرسێكی حكومه‌تی ئه‌فغانستان ئاماده‌نه‌بووه‌, پێشتریش به‌رپرسانی تاڵیبان ڕایانگه‌یاندبوو ته‌نها له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

لای خۆشیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی كردوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی ئالیس وێلس له‌ به‌شی كاروباره‌كانی ئاسیا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ردانی ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ری كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ ئه‌فغانستان. 

له‌ مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌هۆی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ئاگربه‌ستی دوولایه‌نه‌ له‌ نێوان  ئه‌مریكا و تاڵیبان هاته‌ ئار و تا ئێستاش ئاگربه‌سته‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

ئه‌مریكا له‌پاش ڕووداوه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه‌ له‌ جه‌نگدایه‌ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان و له‌ ئێستاشدا به‌دوای چاره‌سه‌رێك ده‌گه‌ڕێت بۆكۆتایهێنان به‌و جه‌نگه‌ كه‌ به‌درێژترین جه‌نگی ئه‌مریكا داده‌نرێت له‌گه‌ڵ گرووپه‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی.

506 جار خوێندراوەتەوە
31/07/2018

بابەتی زیاتر