Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مۆرینۆ هۆکاری نیگەرانی لە یانەکەی ئاشکرا دەکات

په‌یام - ورزش

جۆزێ مۆرینۆی پۆرتوگالی و راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد نەیشاردەوە لە دواکەوتنی یاریزانەکانی بۆ مەشقە ئامادەکارییەکانی یانەکەی نیگەرانە.

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان مۆرینۆ ئەوەی ئاشکرا کرد، بەهۆی یارییەکانی جامی جیهانییەوە کۆمەڵێک لەیاریزانە سەرەکییەکانی یانەکەی لە پەیوەندیکردن بە مەشق و راهێنانەکان دوا دەکەون، ئەمەش نیگەرانی بۆ دروست کردووە و ترسی ئەوەی هەیە ئەو یاریزانانەی دوا دەکەون وەک پێویست ئامادەییان بۆ وەرزی نوێ نه‌بێت.

لە درێژەیی قسەکانیدا راهێنەرەکەی شەیتانە سوورەکان نەیشاردەوە ترسی زۆری هەیە، چونکە ناتوانێت لەسەرەتایی وەرزەوە بە یاریزانە سەرەکییەکانەوە یاری بکات و کێبركێ بکات.

جێی ئاماژەیە تا ئێستا هەریەکە لە جیسێ لینگارد و رۆمیرۆ لۆکاکۆ و پۆل پۆگبا و مەڕوان فیلانی بەهۆی بەشداریکردنیان لە مۆندیال پشووەکەیان کۆتای نەهاتووە و پەیوەندیان بە مەشقەکانی مانچستەر یونایتدەوە نەکردووە.

955 جار خوێندراوەتەوە
31/07/2018

بابەتی زیاتر