Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گاتوزۆ وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە

په‌یام - وه‌رزش

جینارۆ گاتوزۆی راهێنەری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی دەنگۆی دوورخستنەوەی لە راهێنەرایەتی یانەکەی بە ناراست لە قەڵەم دەدات.


لە میانی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی بۆ ساز کرا بوو گاتوزۆ سەبارەت بە دەنگۆی دوورخستنەوەی وتی: هەموو رۆژێک قسە و باسێکی زۆر سەبارەت بە دوورخستنەوەم دەکرێت، گرنگترین شت ئەو بڕیارەیە کە سوود بە یانەکەم دەگەیەنێت.

لە درێژەی قسەکانیدا راهێنەرەکەی رۆسۆنێری هەموو ئەو هەواڵانەی بە پروپاگەندە و دوور لە راستی لە قەڵەم دا و مانەوەی لە راهێنەرایەتی ئەیسی میلان دووپاتکردەوە.

جێی ئاماژەی لەگەڵ دەستبەکاربوونی سەرۆک و کارگێری نوێی میلان دەنگۆی دوورخستنەوەی گاتوزۆی راهێنەری سەری هەڵدا بە تایبەتی دوای ئەوەی فاسۆنی و میرابێلی هەفتەیی رابردوو له‌ كارگێری یانه‌كه‌ دوورخرانەوە.




657 جار خوێندراوەتەوە
31/07/2018

بابەتی زیاتر