Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك: ڕێبوار تاڵه‌بانی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ دورنه‌خراوه‌ته‌وه‌

په‌یام

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕایگه‌یاندووه‌، دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ فه‌رمانێك ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی ڕاگرتووه‌، سه‌رۆكایه‌تی  ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ بڕیاری له‌و شێوه‌ ده‌رچوبێت.


مه‌عن حه‌مدانی  ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك  به‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزی ڕاگه‌یاندووه‌:  به‌ پێی فه‌رمانه‌كه‌ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕێبوار تاڵه‌بانی ڕاگیراوه‌ و ناتوانێت سود له‌ پێگه‌كه‌ی وه‌رگرێت بۆ هیچ بڕیارێك.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: له‌ ئێستادا به‌ پێی فه‌رمانه‌كه‌ هه‌ر دوو پۆستی سه‌رۆك و جێگری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌  بۆشی ماوه‌ته‌وه‌ و له‌وانه‌یه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا لیستی برایه‌تی كوردی كه‌سێك دیاریبكات بۆ  پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌.

له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكایه‌تی  ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا لێدوانه‌كانی حه‌مدانی به‌درۆخسته‌وه‌ و ڕه‌تیكرده‌وه‌ بڕیاری له‌و شێوه‌ ده‌رچوبێت.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیشدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: ڕێوشوێنی یاسای ده‌گرنه‌به‌ر دژی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هۆكاری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌.

پاشئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن تۆران سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك  توانی له‌سه‌ر به‌ره‌ی توركمانی ببێت به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌ توركمانییه‌كان له‌ ده‌ستنیشانكرندنی كه‌سێك بۆ جێگاكه‌ی، ڕێبوار تاڵه‌بانی له‌سه‌ر پشكی كورد پۆسته‌كه‌ی به‌ وه‌كاله‌ت وه‌رگرت و له‌ دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووشه‌وه‌  ڕێبوار تاڵه‌بانی كه‌ركوكی به‌ جێهێشتووه‌ و له‌ هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌.

386 جار خوێندراوەتەوە
31/07/2018

بابەتی زیاتر