Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوپه‌یمانی سائیرون: له‌ پێكهێنانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی نزیكبووینه‌ته‌وه‌

په‌یام

هاوپه‌یمانی سائیرون به‌ سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، رایگه‌یاند: گه‌یشتوونه‌ته‌ لێكتێگه‌یشتن به‌ ئاراسته‌ی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ.

قه‌حتان جبوری، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی سائیرون ڕایگه‌یاند: هاوپه‌یمانی سائیرون گه‌یشتووه‌ته‌ لێتێگه‌یشتن به‌ ئاراسته‌ی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن له‌ په‌رله‌مانی عێراق، هاوكات هه‌نگاوی گرنگی ناوه‌ له‌باره‌ی ته‌واوكردنی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت.

قه‌حتان جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: له‌ روانگه‌ی ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی سائیرون براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان بووه‌، به‌رده‌وامه‌ له‌ گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ جیاوازه‌كان به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌ ناوی ئه‌و لایه‌نانه‌ نه‌كردووه‌.

وته‌بێژی هاوپه‌یمانی سائیرون راشیگه‌یاندووه‌: له‌سه‌ر بنه‌مای بانگهێشی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ و به‌وپێیه‌ی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو له‌ گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی ده‌بێت، بۆیه‌ به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت ده‌بێت ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی هاووڵاتییان بێت له‌ بنیاتنان و چاكسازی و گوڕانكاری.

هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌شێك له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان باس له‌ ته‌زویرێكی بێ شومار و به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو ده‌كه‌ن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایار و تا ئێستاش ئه‌نجامی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان ئاشكرانه‌كراوه‌.


321 جار خوێندراوەتەوە
31/07/2018

بابەتی زیاتر