Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای‌ توركیا داوای‌ ئازادكردنی‌ قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ی‌ ڕه‌تكرده‌وه‌

په‌یام

ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر داوای پارێزه‌ره‌كه‌ی دادگایه‌كی توركیا پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كه‌یسی دادگایكردنی  قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ كرد و داوای ئازادكردنی قه‌شه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌. 

كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ته‌ره‌ته‌ی سه‌ربه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه‌ له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییكردنی ئه‌ندرۆ برونسنی قه‌شه‌ی ئه‌مریكی كه‌ به‌ چه‌ند تۆمه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ تیرۆر له‌ توركیا دادگایی ده‌كرێت و ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ری ماڵه‌وه‌یه‌، دادگایه‌كی ئه‌و وڵاته‌ داوایه‌كی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌.

لایخۆشیه‌وه‌ ئیبراهیم كاڵن وته‌بێژی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ توركیا پاش كۆبونه‌وه‌ی‌ كابینه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ڕایگه‌یاند: لێدوانه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی بابه‌تێكی یاسایی به‌رامبه‌ر به‌ توركیا به‌ زمانێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێر هه‌رگیز مایه‌ی قبوڵكردن نییه‌ و پێوسته‌ هه‌موو لایه‌ك ڕێز له‌ قۆناغی دادگاییكردنی قه‌شه‌ برونسن بگرن كه‌ هێشتا به‌رده‌وامه‌ 
ئه‌ندرو برونسن، كه‌ قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مریكیه‌، دوای 21 مانگ له‌ زیندانیكردنی له‌ توركیا، له‌ زیندانه‌وه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ ماڵێك و له‌وێدا ده‌ستبه‌سه‌ره‌. 

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و مایك پێنسی جێگری به‌مدواییانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یانكرد ئه‌گه‌ر قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ئازاد نه‌كرێت، ئه‌وا كۆمه‌ڵێك سزای قورس به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنن، به‌ڵام به‌رپرسانی توركیا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یان ڕه‌تكرده‌وه‌ و جه‌ختیانكرده‌وه‌ ده‌بێت ئه‌مریكا واز له‌زمانی هه‌ڕه‌شه‌ بهێنێت و به‌دوای چاره‌سه‌ر دیپلۆماسیدا بگه‌ڕێت.

پێشتریش له‌سه‌ر داوای ئازادكردنی قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ توركیا داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵا گوله‌نی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌تی كردبوو، به‌ڵام ئه‌مریكا ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌.

626 جار خوێندراوەتەوە
31/07/2018

بابەتی زیاتر