Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هیومان ڕایتس، راپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دانی گومانلێكراوان له‌عێراق بڵاوكرده‌وه‌

په‌یام

ڕێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (هیومان رایتس ۆچ) ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی گومانلێكراوان له‌ عێراق بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: تۆمه‌تبار و گومانلێكراوانی داعش ناچنه‌ به‌رده‌م دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ و توشی ئه‌شكه‌نجه‌ش ده‌بنه‌وه‌.


له‌ما فه‌قیه‌، جێگری به‌رپرسی ڕێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: له‌جه‌نگی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر هه‌زاران كه‌س به‌تۆمه‌تی داعشبوون ده‌ستگیركراون و نیگه‌رانییه‌كانیش سه‌باره‌ت به‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌ستگیركراوه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان زیادیان كردووه‌.

له‌ما وتوشیه‌تی: ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌ عێراق به‌ربڵاوه‌و، دادوه‌رانیش تۆمه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دانی گومانلێكراوان پشتگوێده‌خه‌ن.

چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ فایلی 30 كه‌یسی دادگاكانی به‌غدای هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌نێوان 2009 تاوه‌كو 2018 كاریان له‌سه‌ر كراوه‌، تێیاندا تۆمه‌تباران رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌دان بوونه‌ته‌وه‌. 

هیومان رایتس ۆچ ئاشكرایده‌كات: له‌ كاتی پشكنینی پزیشكی تۆمه‌تباره‌كان ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌ به‌سه‌ر جه‌سته‌ تۆمه‌تباره‌كانه‌وه‌ دیاربووه‌، به‌ڵام هیچ دادوه‌رێك داوای له‌دژی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ تۆمارنه‌كردووه‌، كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یان ئه‌شكه‌نجه‌داوه‌.

راپۆرته‌كه‌ی هیومان ڕایتس ۆچ باس له‌وه‌ده‌كات: به‌رپرسه‌ عێراقییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباران ناچاربكه‌ن دان به‌ تۆمه‌ته‌كان دابنێن، پشتیان به‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌ستووه‌ له‌كاتێكدا ده‌ستووری عێراق هه‌موو جۆره‌ ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی ده‌روونی و جه‌سته‌یی و مامه‌ڵه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات. 

338 جار خوێندراوەتەوە
31/07/2018

بابەتی زیاتر