Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌در چل مه‌رجی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق داناوه‌


په‌یام


موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی لیستی سائیرون و ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و 40 مه‌رجی دیاریكردووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێت به‌ سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ دیارترین مه‌رجه‌كان ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت و خاوه‌ن ته‌ندروستییه‌كی باش و چالاك بێت و توانای ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی‌ هه‌بێت.

 یه‌كێكی تر له‌ مه‌رجه‌كانی‌ سه‌در بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی‌ ده‌بێت به‌سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نابێت خاوه‌نی دوو ڕه‌گه‌زنامه‌ بێت به‌وپێیه‌ش حه‌یده‌ر عه‌بادی ناتوانێ بۆ خوولی دووه‌م ببێته‌وه‌ سه‌رۆكوه‌زیران، چونكه‌ دوو ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌یه‌. 

زانینی زمان و ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌ كاروباری وه‌زاره‌ته‌كان و به‌كارنه‌هێنانی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی چه‌ند مه‌رجێكی تر موقته‌دا سه‌دڕن بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌بێت به‌ سه‌رۆك وه‌زیران.

هه‌روه‌ها سه‌دڕ له‌مه‌رجه‌كانیدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ سه‌رۆك وه‌زیران نابێت راده‌ستی گوشاره‌كانی ده‌ره‌كی بێت و  پێویسته‌ سه‌روه‌ری و شكۆ و ئابووری عێراق باشتر بكات و ده‌بێت خاوه‌ن ئاراسته‌یه‌كی به‌رزی نیشتمانی بێت.
به‌پێی مه‌رجه‌كانی موقته‌دا سه‌در، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێت به‌ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بێت و خۆشی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كاندید نه‌كاته‌وه‌و بۆ یه‌ك خول سه‌رۆك وه‌زیران بێت. 

ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دڕ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات سه‌رۆك وه‌زیران نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت كار به‌ په‌یڕه‌وی تائیفی و ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و حیزبی بكات.

چه‌ند ڕۆژێكه‌ باسی پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده‌ بووه‌ به‌ باسی گه‌رمی‌ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردووشدا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان, داوای له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد په‌له‌ بكه‌ن له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت و كه‌سێكی لێوه‌شاوه‌ و به‌تواناش بكرێت به‌سه‌رۆك وه‌زیران.





489 جار خوێندراوەتەوە
01/08/2018

بابەتی زیاتر