Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مین سۆن لە توتنهام دووردەکەوێتەوە


په‌یام 

هۆنگ مین سۆنی یاریزانی کۆریایی باشور و هێرشبەری توتنهامی ئینگلیزی بەهۆی دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆلۆمپی ئاسایی لە سەرەتایی یارییەکانی پرێمەرلیگ دووردەکەوێتەوە.

لەو بارەیەوە مین سۆن بۆ میدیاکان وتی: هەست بە دڵتەنگی دەکەم چونکە ماوەیەک لە یانەکەم دووردەکەومەوە، ئەویش بەهۆی دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆلۆمپی ئاسیا، لە راستیشدا هەڵبژاردەی وڵاتەکەم بۆ من زۆر گرنگە، لەبەر ئەوە داوای لێبوردن لە دەستەیی راهێنەرانی یانەکەم دەکەم.

جێی ئاماژەیە مین سۆن تەنیا لە یەکەم یاری توتنهام لە دەستپێکی خولی نایابی ئینگلیزی بەرانبەر نیوکاسڵ ئامادەیی دەبێت، دواتر لەگەڵ شاندی ئۆلۆمپی هەڵبژاردەکەی گەشتی وڵاتی ڤێنتنام دەکات و بەشداری یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە لە شاری جاکارتیایی پایتەختی ڤێتنام دەکات.

بەو هۆیەشەوە یانەی توتنهام لە سێ یاری پڕیمەرلیگ بەرانبەر فولهام و مانچستەر یونایتد و واتفۆر لە هەفتەکانی دوو و سێ و چوار لە تواناکانی مین سون بێ بەش دەبێت.

876 جار خوێندراوەتەوە
01/08/2018

بابەتی زیاتر