Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزه‌ عێراقییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان له‌ سنوری عێراق - سوریا ئه‌نجامدا


په‌یام 

به‌مه‌به‌ستی ڕاوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی چه‌كدارانی داعش، هێزه‌ عێراقییه‌كان ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازییان له‌سه‌ر سنووری عێراق ـ سوریا به‌رێوه‌برد.


له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕاگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی بڵاویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵیت: به‌مه‌به‌ستی ڕاوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی چه‌كدارانی داعش، ئۆپراسیۆنێكی هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ بیابانی ڕۆژئاوا له‌سه‌ر سنووری عێراق ـ سوریا ئه‌نجامدرا. 

له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، لیوای 33 ی حه‌شدی شه‌عبی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئۆپراسینه‌كانی میحوه‌ری رۆژئاوای نه‌ینه‌وا ده‌ستیان كرد به‌ پاككردنه‌وه‌ی بیابانی گه‌وره‌ له‌ سه‌ر سنووری سوریا و به‌ قوڵایی 30 كلیۆمه‌تر ناوچه‌كه‌یان له‌ چه‌كدارانی داعش پاككردووه‌ته‌وه‌و.

له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق حاڵه‌تێكی دزه‌كردنی پێكردنی چه‌كدارنی داعشی له‌سه‌ر سنووری سوریا پوچه‌ڵكردۆته‌وه‌و، كه‌سێكیا به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌ستیگركردوه‌.

361 جار خوێندراوەتەوە
01/08/2018

بابەتی زیاتر