Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چوارقوڕنه‌.. له‌به‌ر پێنه‌دانی شوێنی عه‌ره‌بانه‌یه‌ك؛ كه‌مئه‌ندامێكی سه‌نگه‌ر خۆی سوتاند


په‌یام

به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هاوڵاتییه‌كی كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر له‌ شارۆچكه‌ی چوارقوڕنه‌ له‌به‌ر لابردنی عه‌ره‌بانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه‌ نه‌وتی به‌خۆیداكرد و خۆی سوتاند. 

لە راگەیێندراوێکدا، بەشی راگەیاندنی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت:"ئەمڕۆ کاژێر 9:30 خولەکی بەیانی هاوڵاتییه‌ك بەناوی ( س.ا)، تەمەن 44 ساڵ لەناو بازاڕی شارۆچکەی چوارقوڕنە سەر بە قەزای رانیە نەوتی بە خۆیدا کردووە و ئاگری لە جەستەی بەرداوە.

ئه‌وه‌یشی وتووه‌:"هەر زوو بەڕێکراوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی رانیە، دواتر لەبەر سەختی برینەکەی بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی".

پۆلیسی راپەڕین ئاشكرایشی كردووه‌ بەگوێرەی راپۆرتی پزیشکی رێژەی سووتاوییەکەی لە 45%. 

پۆلیسی راپه‌رین ئه‌وه‌یشی وتووه‌: ناوبراو کەم ئەندامی سەنگەرە و خاوەن خێزانە، لە ناو بازاڕی چوارقوڕنە عەربانەی پێبووە و پاکەتی جگەرە دەفرۆشێت.

به‌ وته‌ی پۆلیس هۆكاری رووداوه‌كه‌ دیارنییه‌، به‌ڵام په‌یام زانیویه‌تی ئه‌و هاوڵاتییه‌ له‌گه‌ل شاره‌وانی چوارقوڕنه‌ بووه‌ته‌ كێشه‌یان له‌سه‌ر شوێنی عه‌ره‌بانه‌كه‌ی و ئه‌میش خۆی سوتاندووه‌. 

609 جار خوێندراوەتەوە
01/08/2018

بابەتی زیاتر