Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بازاری گواستنەوەی یاریزانان گەورەترین ئاڵوگۆڕ بەخۆیەوە دەبینێت

په‌یام - وه‌رزش

هەردوو یانەی یۆڤانتۆسی و ئەیسی میلانی ئیتاڵی لە ئاڵوگۆڕپێکردنی ماتیا کاڵدارای بەرگریکاری لاو بە لیوناردۆ بۆنۆچی کاپتن نزیکدەبنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ میدیاکانی ئیتاڵیا سەرجەمیان لەسەر ئەوەی کۆکبوون هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و ئەیسی میلان لەسەر ئاڵوگۆڕپێکردنی کاڵدارا بە بۆنۆچی گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی بەبێ ئەوەی هیچ کامیان پارە بەوەی دیکەیان بدات.

لە هەمان کۆبوونەوەدا خانمەپیرەکە رەزامەندی نیشانداوە گۆنزالۆ هیگواینی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەکەی لەبەرانبەر 18 ملیۆن یۆرۆ و بە خواستن بۆ یەک وەرز بداتە یانەی میلان لەگەڵ مافی کڕینەوەی گۆنزالۆ لە کۆتایی وەرزدا بە 36 ملیۆن یۆرۆ.

سەرچاوەکان ئەوەشیان راگەیاند هەردوو گرێبەستەکە تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە و هیگواین کەمێک پێش ئێستا مەشقەکانی یۆڤانتۆسی لە شاری تۆرینۆ جێهێشتووە و چاوەڕوان دەکرێت بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکەی ئەمشەو بگاتە شاری میلانۆ.



جێی ئاماژەیە ماوەی یەک هەفتەیە کۆبوونەوەکانی هەردوو یانەکە بە سەرکردایەتی لیوناردۆی بەرێوبەری وەرزشی نوێی میلان و پیپی مارۆتایی بەرێوبەری وەرزشی یۆڤانتۆس بەردەوامی هەیە.


1580 جار خوێندراوەتەوە
01/08/2018

بابەتی زیاتر