Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مارشیاڵ: خانەوادەکەم لە پێش هەموو شتێکەوەیە

په‌یام - وه‌رزش

ئانتوان مارشیاڵی فەرەنسی بێ باكی خۆی لەبەرانبەر سزا داراییەکەی مانچیسته‌ر یونایتد رایگەیاند خانەوادەکەم لە پێش هەموو شتێکەوەیە.

لە تویتێکی فەرمیدا و لە پەڕەی تایبەت بە خۆی ئانتوان مارشیاڵ سەبارەت بە ئامادەنه‌بوونی لە مەشقەکانی چەند رۆژی رابردووی یانەکەی و سەپاندنی سزای دارای لە لایەن کارگێری مانچستەر یونایتدەوە دەنوسێت: خانەوادەکەم لە پێش هەموو شتێکەوەیە و بە زوترین کات بۆ مەشقەکان دەگەرێمەوە.

لە دڕێژەی نووسینەکەیدا مارشیاڵ ئاماژە بەوە دەکات، ساتی لە دایک بوونی منداڵە تازەکەیان باری تەندروستی خێزانەکەی باش نەبووە، بەڵام سوپاس بۆ خوا لە ئێستا زۆر باشن و سوپاسی ئەوانەشی کرد هەواڵیان پرسیوون.



جێی ئاماژەیە بەهۆی لەدایک بوونی منداڵە تازەکەیانەوە ئانتوان مارشیاڵ نزیکەی یەک هەفتە بەشداری مەشقەکانی یانەکەی نەکردبوو، لە بەرانبەریشدا کارگێری مانچستەر یونایتد بە بڕی 180 هەزار پاوەند سزای یاریزانه‌كه‌یان دابوو.


1141 جار خوێندراوەتەوە
01/08/2018

بابەتی زیاتر