Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق: داوای كورد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان قبوڵ ناكرێت


په‌یام

وته‌بێژی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر مه‌رجی كورد بۆ به‌شداری حكومه‌تی داهاتووی عێراق گه‌ڕانه‌وه‌یان بێت بۆ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، ئه‌وا مه‌رجه‌كه‌یان جێبه‌جێناكرێت.


مه‌حمود ئه‌لڕه‌بیعی وته‌بێژی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق به‌ ماڵپه‌ڕی "ئه‌لمه‌علومه‌"ی عه‌ره‌بی ڕاگه‌یاندووه‌: گفتوگۆ و كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن له‌ نێوان كوتله‌ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق و تێگه‌یشتنی هاوبه‌شیش هه‌یه‌ له‌ نێوان به‌شێك له‌ كوتله‌ سیاسییه‌كان و ئه‌وانیش پێشوازی له‌و ده‌ستپێشخه‌ری و لێكتێگه‌یشتنانه‌ ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ مه‌رجه‌كانی كورد بۆ به‌شداری حكومه‌ت به‌تایبه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئه‌لڕه‌بیعی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: مه‌رجی كورد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان قبوڵناكرێت چونكه‌ ده‌رچوونه‌ له‌ سیاقه‌ ده‌ستووریی و یاساییه‌كان، هه‌روه‌ك زۆربه‌ی كوتله‌ سیاسییه‌كان به‌ ته‌واوی یه‌كده‌نگن كه‌ ئه‌و ناوچانه‌ عێراقیین و ئه‌و مه‌رجانه‌ په‌سه‌ندناكرێن.

وته‌بێژی ئه‌هلی حه‌ق ڕوونیكرده‌وه‌، سه‌ردانی هه‌ر شاندێكی كوردی بۆ به‌غدا پێشوازی لێده‌كرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ردانانه‌ له‌ ده‌ستوور ده‌رچوون پێویسته‌ ڕابگیرێن و ڕێگری له‌ جێبه‌جێكردنیان بكرێت.

عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق گروپێكی سیاسی عێراقی شیعییه‌ و باڵی سه‌ربازی هه‌یه‌ و قه‌یس ئه‌لخه‌زعه‌لی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه‌ پێشتر له‌ سه‌ركرده‌كانی سوپای مه‌هدی سه‌ربه‌ موقته‌دا سه‌در بووه‌ و دواتر جیابووه‌ته‌وه‌ و ئه‌م گروپه‌ی دروستكردووه‌.

470 جار خوێندراوەتەوە
02/08/2018

بابەتی زیاتر