Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌شت كه‌س به‌تۆمه‌تی كوشتنی 370 سه‌ربازی عێراقی دادگایی ده‌كرێن


په‌یام

ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای دادوه‌ری عێراق بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات خێزانێكی هه‌شت كه‌سیی به‌ تۆمه‌تی كوشتنی سه‌دان كه‌س دادگایی ده‌كرێن.


(عه‌بدولستار بیره‌قدار) وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای دادوه‌ریی عێراق ڕایگه‌یاند: هه‌شت كه‌س كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ڕێكخراوی داعشه‌وه‌ هه‌بووه‌ به‌ تۆمه‌تی كوشتنی 370 ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ باشووری موسڵ، دادگایی ده‌كرێن.

به‌پێی قسه‌ی‌ (بیره‌قدار) ئه‌و هه‌شت كه‌سه‌ ئه‌ندامی خێزانێكن‌و له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون‌و دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ به‌شدارییان له‌ ڕووداوی كوشتنی ئه‌ندامانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ نێو چاڵی (خه‌سفه‌)ی ناوچه‌ی‌ (حه‌مام عه‌لیل)دا كردووه‌.

وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری وتیشی: ئه‌و هه‌شت كه‌سه‌ی‌ ده‌ستگیر كراون به‌شدارییان له‌ كوشتوبڕی 370 هاووڵاتی‌و ئه‌ندامانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان‌و هه‌روه‌ها ده‌ستگیركردنی 400 كه‌سی دیكه‌ كردووه‌.
چاڵی (خه‌سفه‌) ناوبانگێكی ناخۆش‌و ترسناكی هه‌یه‌‌و ده‌كه‌وێته‌ دووری هه‌شت كیلۆمه‌تر له‌ باشووری موسڵ‌و به‌ گه‌وره‌ترین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌و ناوچه‌یه‌ داده‌نرێت.


461 جار خوێندراوەتەوە
02/08/2018

بابەتی زیاتر