Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ژماره‌یه‌ك رێكخراو به‌نیازی گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی یاساكانی هاتووچۆی هه‌رێمن


په‌یام

ژماره‌یه‌ك ڕێكخراو به‌ نیازن له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا به‌ ئاماده‌بوونی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆ و ژماره‌یه‌ك په‌ڕله‌مانتار و شاره‌زایانی‌ بواری‌ هاتووچۆ له‌ شاری‌ هه‌ولێر سیمینارێك به‌ڕێوه‌ببه‌ن له‌سه‌ر گۆڕانكاری‌ بنه‌ڕه‌تی‌ له‌ یاساكانی‌ هاتووچۆ.

وه‌ك ئاماده‌كاری‌ له‌ شارو شارۆچكه‌كاندا پێش ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و سمیناره‌ چه‌ندین ۆركشۆپ له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ كوردستاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌ چه‌مچه‌ماڵ ۆركشۆپێك به‌ڕێوه‌چوو. 

ئیبراهیم موحه‌ممه‌د به‌رپرسی ڕێكخراوی‌ مه‌به‌ست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕووداوه‌كانی‌ هاتووچۆ به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند: یاساكانی‌ هاتووچۆ له‌ ئێستادا كه‌م وكورتی‌ زۆری‌ تێدایه‌ بۆیه‌ به‌ پێویستی‌ ده‌زانن گۆڕانكاری‌ بنه‌ڕه‌تی‌ له‌و یاسایانه‌دا بكه‌ن.

ناوبراو وتیشی : مه‌به‌ست له‌ گۆڕانگاری‌ له‌ یاساكانی‌ هاتووچۆدا كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕووداوه‌كانی‌ هاتووچۆیه‌ كه‌ له‌ ئێستادا به‌ هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی‌ مردنی‌ هاولاَتیان داده‌نرێت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ولاَتانی‌ ناوچه‌كه‌.

683 جار خوێندراوەتەوە
02/08/2018

بابەتی زیاتر