Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیسرائیل ئاماده‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازییه‌ له‌گه‌ڵ ئێران


په‌یام 

ئیسڕائیل ئاماده‌یی خۆیان نیشان ئه‌دات بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سه‌ربازی‌ له‌كاتی‌ داخستنی ده‌روازه‌ و ڕێڕه‌وه‌كانی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ نه‌وت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌.

بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسڕائل له‌ ئاهه‌نگی ده‌رچونی قووتابیانی به‌شی ده‌ریایی سوپای ووڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئێران به‌ربه‌ست بخاته‌ به‌رده‌م كه‌شتییه‌ بارهه‌ڵگره‌ نه‌وتییه‌كانیان له‌ ده‌روازه‌ی بابولمه‌ندوب ئه‌وا كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی ده‌روازه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسڕائیل باسی له‌وه‌شكرد: ئێران به‌گرفت خستنه‌ به‌رده‌م ڕێڕه‌وی كه‌شتییه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ ده‌روازه‌ی بابولمه‌ندوب و گه‌رووی هورمز ئه‌وا خۆی له‌به‌رده‌م هاوپه‌یمانتییه‌تێكی جیهانی ده‌بینێته‌وه‌، به‌دڵنیاییشه‌وه‌ سووپای ئیسڕائیل به‌شدار ده‌بێت له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌دا.

له‌هه‌مان مه‌ڕاسیمدا  ئاڤیگدۆر لیبه‌رمان وه‌زیری به‌رگری قه‌واره‌ی جوله‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: گوێبیستی چه‌ند هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بووه‌ له‌ كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانیان له‌ ده‌ریای سوور به‌ڵام هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌وه‌ نه‌دا.

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ووڵاتی سعودیه‌ ڕایگه‌یاند كه‌شگییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگریان كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر په‌لاماری چه‌كداره‌ حوسییه‌كان له‌ ده‌روازه‌ی باولمه‌ندوب به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی له‌و ده‌روازه‌وه‌ ڕاگرت.

پێشتریش حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ئه‌گه‌ری ڕێگری له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌رووی هورمزی كرد، پاش ئه‌وه‌ش چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی و سیاسی ئێران پشتیوانیان له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ولاته‌كه‌یان كرد و جه‌ختیان كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌وتی ئێران ڕێگری لێبكرێت ڕێگه‌ ناده‌ن یه‌ك كه‌شتی نه‌وتی به‌ گه‌رووی هورمزدا تێپه‌ڕببێت. 

1727 جار خوێندراوەتەوە
02/08/2018

بابەتی زیاتر