Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ی تره‌مپ سوپاسی سه‌رۆكی كۆریای باكوور ده‌كات

په‌یام 

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا سوپاسی سه‌رۆكی كۆریای باكوری كرد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی سه‌ربازه‌ ئه‌مریكییه‌كانی ساڵی 1950 و ئاماده‌یی خۆشی نیشاندا بۆ دووباره‌ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئونی سه‌رۆكی كۆریا.

دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند: ده‌یه‌وێت به‌مزوانه‌ له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئونی ڕابه‌ری كۆریای باكوور كۆببێته‌وه‌ و سوپاسی بكات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی لاشه‌ی ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مه‌ریكیانه‌ی كه‌ له‌ جه‌نگی كۆریادا له‌ ساڵه‌كانی نێوان 1950 بۆ 1953 كوژراون.

تره‌مپ له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر سووپاسی  ڕابه‌ری كۆریای باكوور كیم جۆنگ ئونی كردووه‌ بۆ پابه‌ند بوون به‌ به‌ڵینه‌كانی ڕه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ته‌رمی سه‌ربازه‌ ئه‌مریكییه‌كان.

تره‌مپ ئه‌وه‌شی ووتوه‌ كه‌ هه‌رگیز سه‌رسوڕمانی ڕووی تێنه‌كردوون به‌و هه‌نگاوه‌ی باشه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكور و چاوه‌ڕوانی وه‌ها هه‌نگاوێكیان لێكردووه‌.

له‌درێژه‌ی سووپاسه‌كانیدا بۆ ڕابه‌ری كۆریا باكور سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سووپاس وتاره‌كه‌ی كیم جۆنگ ئونی كردووه‌ به‌ وتارێكی جوان وه‌صفی كردووه‌.

له‌ كۆتایی تویته‌كه‌یدا دۆناڵد تره‌مپ هیوای خواستووه‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا دووباره‌ چاوی به‌ سه‌رۆكی كۆریای باكور بكه‌وێته‌وه‌.

له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی حه‌وتدا كیم په‌یامێكی بۆ تره‌مپ ناردوو و تیایدا هیوای خواستبوو به‌م نزیكانه‌ كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می نێوانیان ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ڕوون نیه‌ كه‌ ئایا مه‌به‌ستی تره‌مپ له‌ ووتاره‌ جوانه‌كه‌ی كیم ئه‌و نامه‌ بووه‌یاخوود نا.

دوێنێ ته‌رمی به‌شێك له‌ سه‌ربازه‌ كوژراوه‌كانی جه‌نگی ئه‌مریكا و كۆریای باكور گه‌شته‌وه‌ واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا مه‌ڕاسیمێكی پێشوازی به‌ ئاماده‌بونی مایك پێنسی جێگری سه‌رۆك و فه‌رمانده‌ باڵاكانی ئه‌و ووڵاته‌وه‌ ڕێكخرا، ئه‌مه‌به‌ده‌رله‌وه‌ی هێشتا 7700 سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی كه‌ به‌شداریان كردبوو له‌ جه‌نگی كۆریادا بێسه‌روشوێنن.

580 جار خوێندراوەتەوە
02/08/2018

بابەتی زیاتر